دواڕۆژ، عیماد جەباری
لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا زیاتر لە 800 هاوڵاتی دانیشتوی قەزای حەویجە و دەوروبەری لەژێر دەستی داعش هەڵاتون و خۆیان گەیاندوەتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و پاشان بەرەو کەمپە تایبەتەکان بۆ ئاوارە گواستراونەتەوە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش ڕایدەگەیەنێت "بەفەرمانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک ڕێگە بەهاتنە ژورەوەی هەڵاتوەکان دەدرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی یەکەم، عەمید ڕوکن ڕێبوار عەلی فەرماندەی لیوای یەکی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە لەکەرکووک بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ڕێگە دراوە بە 600 هاوڵاتی هەڵاتوی دەستی داعش بپەڕنەوە بەرەو سەنگەرەکانی پێشمەرگە و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بڕیارە بەرەو کەمپە دیاریکراوەکان بگوازرێنەوە.
وتیشی "بەفەرمانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک ڕێگە بەهاتنە ژورەوەیان دراوە و لەلایەن پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەگەڵ پیاوەکاندا دەکرێت تاوەکو ڕێگری لەدزە کردنی چەکدارانی داعش بکرێت بۆ ناو شارەکە".
هاوکات عەمار سەباح بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەرکووکی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: دوێنێ یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەم، بەهەمان شێوە 270 هەڵاتوی دەستی داعش لەمیحوەری دوبزەوە لەلایەن پێشمەرگەوە ڕێگەی هاتنە ژورەوەیان پێدراوە و بەرەو کەمپی نوێی ئاوارەکان لەداقوق گواستراونەتەوە.
وتیشی "کەمپە نوێکەی داقوق ڕێگەی هەزار و 600 خێزانی تێدا دەبێتەوە و لەلایەن ئیدارەی کەرکووک و فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە و بەپاڵپشتی کۆچی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان دامەزرێندراوە".
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,981
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!