- جێگری پارێزگاری کەرکووک بۆ کاروباری هونەری ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای نەبوونی بودجە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بەڵام بەمنزیکانە 33 بینای قوتابخانە تەواودەبێت.
- حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، گەیشتە شاری کەرکووک و بڕیارە دوو تەوەری سەرەکی لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاکه و وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تاوتوێ بکات، ئەوانیش پرسی شەڕی حەویجه و نەوتی پارێزگاکەیە.
- لە ناوچەی گارێی شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە جولەمێرگ لە باکوری کوردستان، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە نزیک بارەگای سەربازی تەکەلیەوە تێدەپەڕی بۆمبێکی پێدا تەقیەوە، پاش تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنی ڕوداوەکە کران.
- لە شارۆچکەی ئەلباکی سەربە وانیش لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازی تەقەینەوەیەکی سەخت ڕویدا، ئەو کاروانە بەرەو سنوور بەڕێوەبوو، بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی تورکیا لە ئەنجامی ئەو تەقنەوەیەدا هەشت سەرباز برینداربوون، کە دۆخی تەندوروستی دووانیان ناجێگیرە.
- زولفیە کیشمیر، هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی پیرانی سەربە شاری ئامەد دەستبەسەر کرا، لە شارۆچکەی فارقینی سەر بە ئامەدیش دوو هاوڵاتی سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.
- لەسەر ڕێگەی مێردین - ئامەد لە باکوری کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کردووەتە ئامانج. بەگوێرەی زانیاریەکان کە لە سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنەکانی تورکیاوە بەدەست گەیشتوە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا سێ سەرباز کوژراون و چەندین سەربازی دیکەش بریندار بوون. بریندارەکان بە ئامبولانس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 12,722
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!