بۆ هەموو لایەنە پێوەندیدارەکان و دەزگەکانی ڕاگەیاندن
ئێمە لە ڕوانگەی هەستکردن و پەرۆشیمان بۆ گیانی پێشمەرگە و ڕۆژنامەوانە ئازیزەکان لەبەرەکانی جەنگ، ئەم خاڵانەی خوارەوە بە گرنگ دەزانین و پێویستە کاری بەپەلەی بۆ بکرێت:
1- ئێمە لەگەڵ ئەوەی پشتگیری تەواوی هەموو ئەو بڕگە و مادانە دەکەین کە جەخت لەسەر ئازادی کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی دەکاتەوە، لە هەمان کاتیشدا لەگەڵ ئەوەین سنوورێک دابنرێت بۆ پاراستی گیانی پێشمەرگە قارەمانەکان و ڕۆژنامەوانەکان لە بەرەکانی جەنگ، وەک دەزانرێت یاساکانی کاری ڕۆژنامەوانی لەسەرتاسەری جیهاندا، ڕێوشوێنی تایبەتی خۆی هەیە و ناکرێت بە هەر هۆکارێک بێت، ڕاگەیاندن بێتە هۆکاری نەهامەتی و قوربانی زیاتر. لەمەدا دەکرێت سەیری ئەو ڕۆژنامەوانە بیانیانە بکرێت کە چۆن ڕووماڵی جەنگ دەکەن. دەزگە بیانیەکان لەگەڵ ئەوەی ستافی پێویستیان لە بەرەکانی جەنگە، بەڵام وێنە و هەواڵ لە کەناڵە کوردییەکان وەردەگرن، ئەوەیش ئاماژەیەکی ڕوونە.
2- بۆ پاراستنی گیانی ڕۆژنامەوانەکان و ڕووحی پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرکەوتنی پلانی جەنگ، هەموو ڕووماڵێکی ڕاستەوخۆی ئۆپەراسیۆنەکان ڕابگیرێت یان سنووردار بکرێت، بەڵگە و زانیاری تەواو هەیە کە بەهۆی ڕووماڵە ڕاستەوخۆکانەوە قوربانی و زیانی زۆر هەبووە، ناکرێت بەردەوامی پێبدرێت. جێگەی نیگەرانییە، هەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، لە جیاتی ئەوەی هەواڵ بگوازنەوە، خۆیان دەکەن بە هەواڵ و هیچ گرنگییەک بەگیانی ڕۆژنامەوانەکانیان و ڕووحی پێشمەرگە قارەمانەکان نادەن. هەروەها نیگەرانی دڵەڕاوکییەکی زۆر درووست بووە بۆ کەسووکاری پێشمەرگەکان.
3- هەوڵ بدرێت تیمێکی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، بێ جیاوازی سەرپەرشتی کار و شوێن و جووڵەی ڕۆژنامەوانە بیانی و ناوخۆییەکان بکات. هەروەها لێدوان و چاوپێکەوتن تەنیا لەو سەرکردە و بەرپرسانە وەربگیرێت کە ئاگادار و شارەزان لە خستنەڕووی زانیارییەکان، بۆ ئەوەی سوود بە دووژمن نەگات. بەهۆی ناشارەزایی و لێدوانی بەرپرسان و میدیاکاران، زۆربەی پلانەکانی پێشمەرگە، پێش ئەوەی جێبەجێ بکرێت، دەگاتە دەست دوژمن.
پشتگیری ڕۆژنامەوان و مامۆستایانی زانکۆ و نووسەران:
ناوەکان
1- ئارام شێخ وەسانی
2- ڕزگار علی
3- زیرەک کەمال
4- ئاوارە حەمید
5- فەرهاد چۆمانی
6- هاوڕێ توانا
7- سۆران عەزیز
8- سۆران عبدالرحمن
9- هێمن مامەند
10- سەعد م. محموود
11- ئیبڕاهیم گەلەژێری
12- فەردین دارا
13- سورێن ئەکڕەم
14- کۆسار هەورامی
15- گۆران عومەر
16- پشتیوان چاپووکی
17- محمد نەبی
18- سەفین ئەحمەد
20- یاسین محموود
21- شۆڕش محمد
22- ڕێباز عبدالرحمان
23- ڕازی شەعبان
24- سەنگەر زراری
25- دابان عەتار
26- میران بەکر
27- بڕیار کەمال
28- دیڤان مزەفەر
29- محمد حاتم
30- بوخاری وشیار
31- دانا سلێمان
32- ئیسماعیل تەها
22-10-2016
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 9,168
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!