دواڕۆژ، هانا چۆمانی
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بڕی 13 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری پێشکەش بە ڕێکخراوی یونسێف دەکات لە هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئاوارەکانی موسڵ.
لە ڕاگەیاندراوێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، کە کۆپیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، تیایدا ئەوە ڕونکراوەتەوە "لەمیانی سەردانیکردنی ئەنتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی ڕابردوو بۆ کەمپی (هەرشەم) لەشاری دهۆک بڕیاریداوە هاوکاری ماددی پێشکەش بە ئاوارەکان و خوێندکارانی کەمپەکە بکات".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، بلینکن بڕیاریداوە بەدابینکردنی بڕی 13 ملیۆن دۆلار بۆ ڕێکخراوی یونسێف تایبەت بە هاوکاریی پەروەدەیی لە کەمپەکانی ئاوارەکان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئامانج لەو هاوکارییە دابینکردنی پێداویستی خوێندن و کردنەوەی خوێندنگایە لە کەمپەکان کە لە ئێستادا وەرزی خوێندن دەستیپێکردوەتەوە.
- 23-10-2016
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,362
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!