دواڕۆژ، سەعید محەمەد
فەرماندەیەکی کەتیبەی ئەندازەی سەربازی سەر بە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک ڕایگەیاند، تائێستا لە میحوەری شەنگال تا چیای زەردەک زیاتر لە 1600 بۆمبی چێندراو لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان پووچەڵکراونەتەوە.
لیوا مەحمود کاکەیی، فەرماندەی کەتیبەی ئەندازەی سەربازی سەر بە هێزەکانی پشتیوانی یەک، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە دواڕۆژی ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی داعش تیمەکانی کەتیبەی ئەندازەی سەربازی سەر بە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک بەشداری سەرجەم شەڕ و هێرشەکان بوون، ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگەمان شەهید و برینداربوون لەکاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکان و پاککردنەوەی شوێنە ئازادکراوەکان، تائێستاش بەردەوام تیمەکانمان کاردەکەن بۆ پاککردنەوەی تەواوی ئەو شوێنانەی ئازاد کراون".
سەبارەت بە ژمارەی پاککردنەوەی بۆمبە چێنراوەکان وتی "تائێستا لە میحوەری شنگال تا چیای زەردەک زیاتر لە 1600 بۆمبی چێنراو پووچەڵکراونەتەوە جگە لە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و خانووی بۆمبڕێژکراو، ئەو ژمارەیە تەنیا بۆمبی چێنراو لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەنیا لە شەڕی باشیک نزیکەی 700 بۆمبی چێنراو لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان و ژێر چیای باشیک پووچەڵکراونەتەوە، پڕۆسەی پاککردنەوەی بۆمب بەردەوامە".
وتیشی" لەناو تونێلەکانی داعشیش بۆمبی چێنراو دانرا بوو، ئەوانیشمان پووچەڵکردوەتەوە، کاری سەرەتاییمان پاککردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکانە قۆناغی دووەمی پاککردنەوەی مین کۆڵانەکان و تەواوی خانووەکانە، باشیک لە 90%ی پاککراوەتەوە تائێستا گونجاو نیە هاووڵاتیان بگەرێنەوە، ئێستا لەگەڵ ڕێکخراوی MAGی ئەڵمانی و دەزگای گشتی کاروباری مین تیمەکانی ئێمە سەرقاڵی پاککردنەوەی تەواوی ناحیەی باشیک و دەوروبەرین بۆ ئەوەی کە هاووڵاتیان بگەرێنەوە بۆ شوێن و ماڵ و حاڵی خۆیان و زیانیان پێ نەگات".
- 21-11-2016
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,029
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!