بەناوی خوای گەوره و میهرەبان
تیرۆرکردنی د. وشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی حاجی عومەر بندیان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانە و مەحکوم دەکەم.
تیرۆرکردنی مامۆستای ئایینی لەم کات و ساتەدا، کە هەوڵەکان بۆ ئاشتەوایی خراونەتەگەڕ و هەمیشە لەناو گەلەکەی ئێمە مامۆستایانی ئایینی مایەی ڕێز و خۆشەویستی خەڵک بوونە کارێکی قێزەونە، هاوکات خاڵێکی ڕەش دەبێ بۆ ئەزموونی هەرێمی کوردستان و پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان بەزووترین کات بکەرانی ئەم کارە بدۆزنەوه و بە سزای یاسایی خۆیانیان بگەیەنن.
لێرەشەوە پرسه و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەواده و کەسوکاری مامۆستای تیرۆرکراو دەکەم.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
23-11-2016
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,817
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!