دواڕۆژ، عەلی عومەر
هەرچەندە بەهۆی قەیرانی دارایی وبایکۆتی مامۆستایان تائێستا ساڵی نۆێی خوێندن لەپارێزگایی سلێمانی دەستی پێنەکردوە، بەڵام ئاوارە و پەنابەرەکانی سلێمانی بەردەوامن لە خۆێندن.
خۆگر خالید، بەڕێوبەری پلاندانان لەبەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لە سنووری پارێزگای سلێمانی 96 قوتابخانەی ئاوارەی ناوخۆیی هەن کە 43000 خوێندکار تیایدا دەخوێنن و هەروەها 11 قوتابخانەی پەنابەری سوری لە سنوری پەرەوردەی سلێمانی هەن کە 3293 خوێندکار لەخۆدەگرن".
وتیشی "لە 1/10 وە خۆێندن بەشێوەیەکی ئاسایی لەم قوتابخانانە دەستی پێکردوە، ئاوارە ناوخۆییەکان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە موچەی مامۆستایانیان دەدرێتێ و ڕێکخراوی یونسێف موچەی مامۆستایانی پەنابەری سووری و هاتوچۆی خۆێندکاران و نەوت و کۆمەڵێک پێداویستی تری قوتابخانەکانی لە ئەستۆ گرتوە".
- 09-12-2016
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,158
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!