یەکەم کەنیسەی مەسیحییەکانی سلێمانی لە 1862 دا دروستکراوە
لە بارەی ڕەچەڵەکی مەسیحییەکانی کوردستانەوە دوو ڕای جیاواز و بۆچونی جیاواز هەیە،یەکەمیان:دەڵێ:(تەواوی مەسیحییەکان بە ڕەچە ڵەک دەگەرێنەوە سەر ئاشوری و ئیمپراتۆریەتی ئاشوری)،دووەمیان دەڵێت (مەسیحەکان لە عە ینکاوە و هەرموتە وهێران و نازەنین و شەقڵاوه و دیاناو دهۆک و زاخۆ و کۆیه و سلێمانی)دا ژیاون تا سنووری میزۆپۆتامیا بە پێی بەڵگەی لۆژیکی میژوویی بە پێ ی دان پێنانی ئاشورییەکان خۆیان لە کاتی دەسەڵآت و فەرمانرەوایان نەگەیشتونەتە ناوچە شاخاوییەکانی زاگرۆس کە بە سیگۆشەی سنوور ناسراوە،هەرسێ سنووری (عێراق -ئێران -تورکیا)بەیەکەوە دەبەستێتەوە،بەپێی یە مەسیحییەکان لە ناوچەجیایاکانی کوردستانا ژیاون،ئەمەش بەڵگەیە کە ڕای دوەمیان ڕاستە وشیاوتربێ،گەر بروانینە لاپەرەکانی مێژوو کلدانییەکان فەرمانرەوایی ناوچەکەیان کردوە،دواتر ئاشورییەکان،چەند هەزارساڵێک پێش لە دایک بوونی مەسیح.میدییەکان بەهەماهەنگی فارسەکان بەسەر یاشورییەکان دا زاڵبون، هیچ جۆرە بەستنەوەیەک لە نێوان ئاشورییەکانی ئه و سەردەمه و ئێستادا نییە،بە هیچ جۆرێک شیاونییە،ناسنامەی نەتەوەیی لە سەر بناغەی ئاین دیاری بکرێت،گەلی کورد نەتەوەی زەردەشت نەبووە،بەڵکو خاوەنی ئاینی زەردەشتی بووە، لە بارەی مەسیحییەکانی کوردستانیشەوە کەسێتیەکی وەک (قداسە البطریاک مار ڕۆفائیل) یەکەمی بیداوید سەرۆکی هەمەە کلدانییەکانی جیهان لە سەردانێکیا بۆ ساری سلێمانی لە 16-08-1998 وتویەتی :(بە هیچ جۆرێک بەڕەوای نازانین ئێمەی مەسیحی بە میوان یا بە پەناهەندە لە سەر ئەم خاکە قبوڵ بکرێین،بەڵکو ئێمە لە گەڵ ئەم شاخ و گردۆڵکە و نشێوانە بووین و دەبین،دەبێت ئەمرۆ هەموو توانامان بۆ خزمەتی کوردستان بخەینە گەڕ
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 8,754
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!