بەبۆنەی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووسی کەناڵی #ڕووداو# خاتوو #شیفا گەردی# لەبەرەکانی شەڕ.. بۆ پاڵپشتی و بۆ ئەوەی چرای ژیانی ئەو ڕۆژنامەنووسە شەهیدە نەکوژێتەوە.. تاوەکو تیرۆرستان وانەزانن کە زەفەریان بە خوێنی ڕۆژنامەنووسان بردوە.. بۆ ئەوەی چرای ڕووناکی و ڕۆشنبیری و میدیایی لە کوردستان بەردەوام بێت..
تا نەفرەت بکەین لە تیرۆرو تیرۆریزم و تاریکپەرستانی #داعش#..
سەعات 8 ی هەشتی ئەمشەو25-02-2017 ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی دەچینە بەردەم نووسینگەی کەناڵی ڕوداو لە سلێمانی.. هەریەکەمان مۆمێک یان ڕووناکی مۆبایلەکانمان دادەگیرسێنین وەک پاڵپشتی و ڕێزلێنان بۆ خوێنی ژنەشەهیدێکی ڕۆژنامەنووس..
هاتنتان مایەی وەفایە بۆ کوردستان وخوێنی ڕۆژنامونووسانی شەهید
نەمری بۆ شەهیدان
روورەشی بۆ تاریکپەرستان
#کاروان ئەنوەر#
سکرتێری لقی سلێمانی #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان#
25-02-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,510
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!