دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بە پێی ئامارەکانی #وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان# لە دوای ڕاپەرینی ساڵی 1991ەوە زیاتر لە 412 کەس بێ سەروشوێن بوون و چارەنووسیان نادیارە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوای ڕاپەڕینەوە بەهۆی شەڕی ناوخۆ و ململانێی سیاسی نێوان هێزە سیاسییەکانی باشور و باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 412 کەس بێ سەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
هەر بە پێی ئامارەکان زۆربەی ئه و کەسانەی بێ سەروشوێنکراون ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانن.
بە پێی ئامارەکان ژمارەی بێ سەروشوێنان زۆربەیان لەنێو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە زیاتر لە 163 کەسه و لەگەڵ 70 کەس کە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانن.
لای خۆیەوە علی مەحمود، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بەکەیسی بێسەروشوێنانی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند تاوەکو ئێستا ڕووفات و زانیاری لەسەر شێوازی بێ سەروشوێن و بکوژان دیارنین، بۆیە دەچێتە خانەی بێ سەروشوێنکردن.
ناوبراو، وتیشی تاوەکو ئێستا زیاتر لە 160 کەیسی بێ سەروشوێنانی هەرێمی کوردستانیان داوەتە ڕێکخراوی هاوپەیمانی جیهانی دژ بە بێ سەروشوێنان و خاچی سووری نێودەوڵەتی لە سویسرا.
14-03-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,400
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!