شاعیرێکی هەست ناسک و جواننووسە، کوڕی شاعیری کۆچکردوو #ڕازی#یە.
لە زاری خۆیەوە:
کەمال سابرسەعید نازناوم کەمال ڕازی نازناوەکەم لەسەر نازناوی باوکم داناوە لە دایکبووی #سلێمانی#م گەڕەکی #مەڵکەندی# 1968/9/22، دەرچووی ئامادەیی نەخۆشەوانیم لە ناوەڕاستی ساڵی هەشتاکانەوە خولیای هۆنراوە نووسینم هەیە. لەسەرەتای ساڵی دووهەزارەوە بەتەواوەتی برەوم بە نووسینی هۆنراوە داوەو لەڕێگەی میدیا و گۆڤار و ڕۆژنامەکانەوە زیاتر بڵاوم کردوونەتەوە ئێستاش لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویان دەکەمەوە. بەتایبەتی فەیسبووک ئێستا خاوەنی نزیکەی دووسەد تا دووسەد و پەنجا پارچە هۆنراوەم، کە لە بەرگی چوار دەفتەردا نوسیومن، بەڵام هیچ پەرتووکێکی چاپ کراوم نییە هۆنراوەشم کراوە بە گۆرانی، حەز ئەکەم ئەم زانیارییەت پێ بڵێم کە باوکم و من بەهەڵە نەچووبم تەنها کەسین کە یەک هونەرمەند هۆنراوەی هەردوکمانی گردبێت بە گۆرانی ئەویش هونەرمەندی گەورە #کەمال محەمەد#ە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,508
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!