دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆ لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز لە پارێزگای هەولێر لەهەشت ڕوداوی جیاجیادا نۆ کەس برینداربوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەسێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا لە پارێزگای هەولێر چوار حاڵەتی پێکدادان و دوو حاڵەتی وەرگەڕان و دوو حاڵەتی شێلان هەبووە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕونیشیکردەوە کە بەهۆی ئه و ڕوداوانەوە نۆ کەس برینداربوون و دووکەسیش گیانیان لەدەستداوە.
فازل حاجی باسی لەوەشکرد کە لە ڕۆژی سێیەمی جەژنی نەورۆز لە پارێزگای هەولێر هیچ ڕوداوێکی هاتوچۆ تۆمارنەکراوە.
24-03-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,859
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!