- ئاگر لە ماجدی مۆڵی سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە مۆڵەکە بۆ ماوەیەک داخرا.[1]
- زیاتر لە شەست هاووڵاتی کوردی #کۆبانی# دانیشتووی باشووری کوردستان لەگەڵ سیاسەتمەدارانی بزۆتنەوەی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کوردەکانی ڕۆژئاوا و ئەندامانی ئەنجومەنی ڕۆژئاوا، بەهۆی خراپیی دۆخی زندانیانی کوردی باکوور لەتورکیا، مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.[2]
- لە ئەنجامی شەڕێکی دژوار لەنێوان شەڕڤانانی قەسەدە و چەتەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی تەبقا، بە دەیان چەتە کوژران و چەتەکان لاشەی 12 کوژراویان لەدوای خۆیان بەجێهێشت.
- سەبارەت بە ڕێگریکردنی چوونی ستافی #ڕۆژنیوز# بۆ شاری هەولێر لەلایەن ئاسایشی پارییەوە، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و سەنتەری میترۆ، ئیدانەی ڕیگرییەکان دەکەن و ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەمکارانە هۆکاری نەبوونی ئازادی ڕادەربڕینن.
- سەرۆکی #پارتی گەلی تورکمانی# لە شاری #کەرکووک#، دەڵێت، کە قسەکانی #بەرەی تورکمان# لەسەر هەڵکردنی ئاڵا گوزارشت لە گەلی تورکمان ناکات و ئاشکراشیدەکات:تورکیا مووچەی هەزار و500 پاسەوانی بەرەی تورکمان لە ئەنقەرەوە ڕەوانیە کەرکووک دەکات.[3]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,629
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!