تەقی کاغەزچی
وەرگێڕانی: #ڕووناک شوانی#
نۆڤلێتێکی بچووکی 90 لاپەڕەیی بەڵام فەرهەنگێک لە خەباتی چینایەتی و ململانێ بۆ ژیانێکی گەشتر و ئاسوودەتر، لەسۆنگەی خێزانێکی هەژاری پەراوێزخراوی گەڕەکێکی میللی شاری تەورێزەوە، گەڕانە بەدوای هۆکاری سەرەکی مەینەتییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر، کە چارەسەر تەنها بریتییە لە تێگەیشتن لە سرووشتی چینایەتی و دۆزینەوەی ئەو کەمینەیەی داهات و هۆیەکانی بەرهەمهێنانیان بەدەستە و هەرگیز لەگەڵ وشیاری و چاوکرانەوەی خەڵکدا نین، چونکە ئەو کاتە گڵۆڵەیان دەکەوێتە لێژی و لەناو دەچن.....!
چارەسەری مەینەتییەکان و دەرچوون لە دیلی بەتەنهاوتەنها بە هەوڵدانی تاکەکەسی نابێ، پێویستە تاکەکەس لەلای خۆیەوە لە جەوهەری مەسەلەکان بگات و خۆی وشیار بکات و چیتر بەئاسانی کڵاوی نەکرێتە سەر، ئنجا ئاوێتەی کۆمەڵ بێت و بەیەکەوە هەنگاوبنێن، ئەوەش فەلسەفەی ڕاستەقینەی شۆڕشە....!
دوای تەواوکردنی منداڵە پێخاوسەکان هەناسەیەک هەڵدەکێشی و خەیاڵت هەر لای ڕەسووڵ و ڕوقییە و حەسەن و کاکە و مامۆستا چاویلکە لەچاوەکە دەمێنێت و ناتوانی بەئاسانی فەرامۆشیان بکەی....!
تەقی کاغەزچی نووسەرێکی ئێرانی تەورێزییە و لەساڵی 1979ەوە ئەم نۆڤڵێتەی نووسییوەو باس لە گەڕەکێکی زۆر هەژارنشینی تەورێز دەکات، بە کوچەوکۆڵان و بازاری ئەو شارەمان ئاشنا دەکات، ڕووناک شوانی بەو کوردییە پاراوەی خۆی لە فارسییەوە وەریگێڕاوە کە بەڕاستی جێگای دەستحۆشییە....!![1]
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,265
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!