- لە ناوچە سنورییەکانی قەزای #پشدەر# هێزەکانی سوپای پاسداران بە دەستڕێژی گوللە پێنج کۆڵبەری کورد برینداردەکەن و بەرپرسێکیش دەڵێت، برینداران ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.[1]
- #عوسمان بایدەمیر#، وتەبێژی هەدەپە ڕایگەیاند، هیوادەخوازن ڕیفراندۆمی گۆرینی دەستوور لەتورکیا ببێتە هۆکار بۆ کردنەوەی دەرگای نوێ و ئیرادەی گەل هەرچییەک بێت با ئه و سەربکەوێت.
- باشاک #دەمیرتاش# هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان کە لە بەندیخانەی ئەدرنە زیندانیکراوە، بۆ یەکەمجار بەتەنیا دەنگیدا، لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمی دەستوریدا کە ئەمڕۆ لە تورکیا دەستیپێکرد.[2]
- لە شاری #سلێمانی# بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستانەوە، چەندین چالاکی جۆربەجۆر لەلایەن ژینگە پارێزان، ڕێکخراوە ژینگەییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەڕێوەچوون.
- لەژێر دروشمی بەگەڕ خستنی تواناکان لە پێناو پاراستنی ژینگەدا، زنجیرەیەک سمینار لە #زانکۆی سلێمانی# بەڕێوە دەچێت، کە بڕیار وایە تێیدا کۆمەڵێک بابەتی زانستی لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکرێت.[3]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 9,795
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!