شەڕێکە لەقۆناغی #ئەنفالی چوار# لەسەرەتای مانگی ئاياری 1988لە شاخی #تەکەڵتو#ی ناحيەی #تەقتەق#ی قەزای #کۆيە# لەنێوان پێشمەرگەکانی #تيپی 17ی زمناکۆ#ی #يەکێتی نيشتمانی کوردستان# بەفەرماندەيی(#جەميل هەورامی#)و چەکدارەکانی سوپای بەدری ئۆپۆزيسيۆنی عێراقی و هێزی پشتگيری سنورەکە کە لە چەکدارەکانی گوندەکانی(باغەجنێر و تەکەڵتو وموخەڕەس) پێکهاتتبوون لەگەڵ فەيەلەقی يەکی سوپای عێراقی ڕوويدا، حکومەتی عێراق لە سێ قۆڵەوە لە قۆلەکانی (باغەجنێر و گۆرحەمرانی موخەڕەس و کونە گورگ)ەوە پەلاماری شاخی تەکەڵتو-ياندا بەپاڵپشتی فرۆکە جەنگيەکان و تانک وزڕيپۆش، لەسعات 5ی بەيانيەوە بەتۆپباران ئۆپەراسيۆنەکە دەستی پێکرد ولەسعات8ەوەهێرشی زەمينی و ئاسمانی سوپای عێراق پێشڕەوی کرد وبەهۆی زۆری سەرباز و ژمارەی پەلامارەکە سەعات 11:45 دەقيقەی پێش نيوەڕۆ شەڕ لە بەرژەوەندی سوپای عێراق و ئۆپەراسيۆنی ئەنفالی چوار کۆتايی پێ هات و لە پێشمەرگەکانی تيپی 17ی زمناکۆ (8) پێشمەرگە شەهيدبوون و لە چەکدارەکانی سوپای بەدريش(6)چەکدار شەهيدبوون، به و سەرکەوتنەی سوپای عێراق کۆتايی بە ئۆپەراسيۆنی ئەنفالی چوار دەهێنرێت و ڕێگە لەبەردەم سوپای عێراق و فەوجە سوکەکانی جاشان ئاسان دەبێت و بەتەواوەتی دەشتی کۆيە دەکەوێتە بەر شاڵاوەکە و تاڵان و سوتاندن و ئەنفالکردنی ناوچەکە کۆتايی پێهات لە7-5-1988دا.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,280
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!