بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا،
بەڕێزان لە بزووتنەوەی گۆڕان،
بەبۆنەی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفاوە، پرسە و سەرەخۆشی لە ئەندامانی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی بەڕێزیان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم. هاوسۆز و بەشداری خەمتانم، خوای گەورە خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی. هیوادارم بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنگرانی خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا بۆ خزمەتی کوردستان و ئامانجە هاوبەشەکانی گەلەکەمان بەردەوام بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
19-05-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,806