- سوپای تورک گوندی قەرزوێرانی سەربە منبیج تۆپباران کرد و لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا زیانێکی زۆری مادی بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان گەیشت.
- بەگوێڕەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شارەوانی #سنە# بەپێی بڕیاری دادگا دەستیکردووە بە ڕووخاندنی دووکانە بێمۆڵەتەکان لە ناوچەی نەنەڵە کە دەکەوێتە قەراخشاری سنەوە، بەڵام خاوەن دوکان و کاسبکاران ڕەتیدەکەنەوە کە بێ مۆڵەتبن و ڕایدەگەیەننن کە تاپۆش-یان هەیە.[1]
- پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانێتیەکەیان کاردەکات بۆ دەرکردنی بڕیارێک لە پەرلەمانی عێراق بۆ ڕێگری لە ئەنجامدانی ڕ#یفراندۆم#ی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان.
- ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەک هاوڵاتی #موسڵ# لەژێر داروپەردووە داڕوخاوەکانی شارەکەدان و داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات بەهانایانەوە بچن.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی #هەولێر# ڕایگەیاند، لەسەر کێشەی کەمی ئاو لە #کەسنەزان# شەڕەتەقە لەنێوان چەندکەسێک دروست بووه و و کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.[3]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 17,449
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!