فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش ڕووبەڕووی شکستی گەورە بوونەتەوە و دوای لە دەستدانی 80% لە توانانی بەرگریکردنیان و دەشڵێت سەرکەوتنی کوتایی لە موسڵ تەنها کاتە.
فەریق ڕائید شاکر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند هێزەکانمان تەنها سێیەکی ناوچەی موسڵی کۆن ماوە کۆنتڕۆڵی بکەنەوە لەدەست چەکدارانی داعش و شەڕ لە بەرژەوەندی ئێمەدایە و لە هەموو بەرەکاندا.
وتیشی پۆلیسی فیدراڵی زۆر نزیک بوونەتەوە لە سەرجخان کە دوا شوێنی چەکدارانی داعشە لە لای ڕاستی شاری موسڵ و سەرکەوتنی کوتایی بە کاتەوە گرێدراوە.
ئاماژە بەوەشکرد، چەکدارانی داعش ڕووبەڕووی شکستی گەورە بوونەتەوە و دوای لە دەستدانی 80% لە توانانی بەرگریکردنیان لە بەرەکانی شەڕ و ئێستا خۆیان لە ناو شوێنی قەرەباڵغ و لە ناو خەڵکی مەدەنیدا دەشارنەوە.
جەودەت ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی نەکەوێت پۆلیسی فیدراڵی به تەکنیکێکی زۆر بەرز ڕوبەروی چەکدارانی داعش دەبنەوە و داوا لە بازرگانەکانی موسڵمان کراوە لەشوێنە ڕزگارکراوەکان دەست بە کارەکانی خۆیان بکەنەوە.
26-06-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,922
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!