بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوبەڕایەتی گشتی ئاسایشی گشتی ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، دەستیان بەسەر زیاتر لە 43 کیلۆ ماددەی جیاجیای هۆشبەر و 18 هەزار و 498 حەبی جۆراوجۆری بەکارهاتوو بۆ دروستکردنی ماددە هۆشبەرەکاندا گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان - هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا کار و چالاکییەکانی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیان بڵاوکردەوە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو نێردراوە، هاتووە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دەستیان بەسەر 43 کیلۆ و 350 گرام ماددەی هۆشبەری جیاجیا، 18 هەزار و 498 حەبی جۆراوجۆر ، 1ملیۆن و شەش هەزار دۆلاری ساختە و 33 ملیۆن دیناری عێراقی ساختەدا گرتووە.
لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو لەسەر ئەو کارە نایاساییانە، توانیویانە 235 تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان داوا لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە ئاشکراکردنی ئەو جۆرە کارانە هاوکاریان بکەن.
26-06-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,350
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!