رووداو - #خانەقین#
#هەڵۆ محەمەد#
تراویلکەی سەر شەقامەکان پێناسەی گەرمایەکی تاقەت پڕوکێن دەکات، ئەوە لە کاتێکدایە پشووەکان تەواو بوون و خەڵک ناچارن بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان، بەڵام پلەی گەرما ئەوەندە بەرزە لە خانەقین کەس خۆی بۆ ناگرێت.
#جەواد عەلی#، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی خانەقین دەڵێت بەرزترین پلەی گەرما لە خانەقین 51 پلەی سیلیزییە و ڕەنگە تاوەکو سێ ڕۆژی دیکە بەمشێوەیە بەردەم بێت.
نەخۆشخانه و بنکەکانی تەندروستی کراوەن لە ماوەی سێ ڕۆژدا زیاتر لە 40 کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای تووشی ڕشانەوە و سکچون بوون.
لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵدا خانەقین بووە گەرمترین ناوچەی گۆی زەوی، ئەگەرچی شاری نێوباخان پێش کەمبونەوەی ئەڵوەن سووتانی بەشێک لە باخەکانی پلەی گەرمای نەدەگەیشتە 45 پلەی سیلیزی.
02-07-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,612
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!