دواڕۆژ
بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچۆی #گەرمیان# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری شەش مانگی ڕووداو و چالاکییەکانی ئەمساڵی ڕاگەیاند، لە ئامارەکەدا هاتووە کە له و ماوەیەدا 106 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە لەجۆرەکانی شێلان و وەرگەڕان و پێکدادان. بەهۆی ئەو ڕووداوانەشەوە 28 کەس گیانیان لەدەستداوە و 149 بریندار هەبوون، هۆکاری ڕووداوەکانیش 36 ڕووداویان بەهۆی خێرایی زیاد و 19 ڕووداویتر بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی توندوتۆڵییەوە بووە، 36 ی تر لە ڕووداوەکان بەهۆی پابەند نەبوونی شۆفێرانەوە بووە، بەکارهێنانی مەی هۆکارێکی تری 5 لە ڕووداوەکان بووە، 10 ڕووداویتر بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆرەوە بووە. سەبارەت به سەرپێچییەکان و سزادانیان لەلایەن بنکە و بارەگاکان و مەفرەزەکانی هاتوچۆوە سەرپێچی جۆراو جۆر تۆمارکراون که ژمارەیان 22833 سەرپێچییە لە دەرەوەی شار و ناوشار. سەبارەت بە داهاتی ڕسومات و سزاکانی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بریتی بووە لە 421،680،250 چوارسەد و بیست و یەک ملیۆن و شەش سەد و هەشتا هەزار و دووسەد و پەنجا دیناری عێراقی. سەبارەت بە کارو چالاکی یەکانی بەشی ئەندازە لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا 888 چالاکی جۆراو جۆریان هەبووە. بەشی مۆڵەت لەماوەی ئەم شەش مانگەدا 1138 مۆڵەتی گشتی و 997 مۆڵەتی تایبەتی داوە بە فێرخوازان. بەپێی لێکدانەوە و سەرنجی ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ژمارەی ڕووداو و مردن و برینداربوون بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەراورد لە گەڵ شەش مانگی ساڵی پاردا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
04-07-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,077
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!