ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەتوندی ئیدانەی کوشتنی مامۆستا #ئەحمەدی دێرێ# دەکات. ناوبراو زاناو پێش نوێژو وتارخوێنێکی دیاری ناوچەی پشدەربووه و چەندین ساڵە لەخزمەت خەڵکی ناوچەکەبووە،هەروەها لەریزی زانایانی کۆمەڵی ئیسلامی زاناو کەسایەتیەکی دیاربوه و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، بۆیە کوشتن و دەستبردن بۆ مامۆستایانی ئاینی بەهەر ناونیشانێک بێت کارێکی قێزەونه و هەوڵێکە بۆ تێکشکاندنی ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی، هەرلێرەشەوە داواکارین دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بەپەلە ئەنجامدەرانی ئەم کارە نامرۆڤانەیە دەستگیربکەن و بەسزای یاسایی و شەرعیان بگەیەنن.
ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
07-07-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,132
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!