بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی #کەرکووک# ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 128 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی کەرکووکی کردووە کە نەشتەرگەریی جۆراوجۆر بۆ نزیکەی هەشت هەزاریان کراوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، کەریم وەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک ڕایگەیاند لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووی ساڵی 2017دا پێشوازیمان لە 128 هەزار و 795 نەخۆش کردووە، جگە لە ئەنجامدانی حەوت هەزارو 813 نەشتەرگەری جۆراجۆر کە هەزار و 947 نەشتەرگەریی گەورە و هەستیار بوون.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، ئەوە دەخاتەڕوو هەر لەماوەی ئەو شەش مانگەدا لە بەشی لەدایکبوونی نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک، حەوت هەزارو 464 منداڵ لە دایکبوون کە زۆرینەیان لە ڕەگەزی مێ بوون.
پارێزگای کەرکووک خاوەنی سێ نەخۆشخانەی سەرەکییە بە ناوەکانی نەخۆشخانەی ئازادی و نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک و نەخۆشخانەی کەرکووکی نوێ، لە ئێستادا تەنیا نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک ئاماری شەش مانگی ڕابردووی سەردانیکردنی نەخۆش و منداڵبوون ونەشتەرگەریی کە ئەنجامیانداوە بڵاوکردۆتەوە.
08-07-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,394
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!