- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پارێزگای #ئامەد# بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک قدەغەی هاتوچۆی لە 15 گوندی شارۆچکەی لیجەی سەربە ئامەد ڕاگەیاند.[1]
- وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئاگاداری خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەکات، پارەکانیان لە زانکۆی ئازاد لە #سنە# بەهەدەرنەدەن، بەهۆی ئەوەی ئه و زانکۆیە باوەڕپێکراو نییە و لە داهاتوودا بڕوانامەکانی خوێندکاران یەکسانکردنی بۆ ناکرێت.
- مێری گلیندن، پەرلەمانتاری بریتانیا و سیاسەتمەداری پارتی کرێکارانی ئه و وڵاتە لە بابەتێکدا کە لە ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوه و دەڵێت زۆر قەرزاری کوردین، دەشڵێت داواشم لە پەرلەمانی بریتانیا کردووە پشتگیری #ڕیفراندۆم#ی کوردستان بکەن.
- بەرپرسی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل #هەپەگە# ڕایگەیاند، ئەمرۆ لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید بەدران گوندکرەمۆ و شەهید #نالین مووش#، لە چالاکییەکانی گەریلانمان لە دژی سوپای تورکیا لە ناوچەی #گەڤەر# نو سەرباز کوژران.
- لەسەر شوێنی وەستانی عەرەبانە لە #سەیدسادق# بووە شەڕەچەقۆ و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و 8 کەس برینداربوون.[2]
- دوو پێشمەرگەی لیوای دووی هێزی پێشمەرگە لەرۆژئاوای #کەرکووک# ئەمڕۆ برینداربوون، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە.[3]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 12,943
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!