دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئاب بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماو مانەوەیان لە ناو ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگر، پەنجا گوێرەکە لە گوندێکی سەر بە شارەدێی ئەتریش لە شارۆچکەی #شێخان# مرداربوونەوە.
مەئمون ئەحمەد مەجید، خاوەنی پڕۆژەی بەخێوکردنی گوێرەکە بە دواڕۆژی ڕایگەیاندبەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەمڕۆ لە گوندی بلان لە شارەدێی ئەتریشی سەر بە شارۆچکەی شێخان 50 سەر گوێرەکەی پڕۆژەکەمان مرداربوونەوە.
وتیشی ئەو گوێرەکانەمان لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە لە تورکیا هێنابوو، لە خاڵی سنوری نێوان ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان تێپەڕین و لە سنوری هەرێم بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر ئەو گوێرەکانە و لەناو بارهەڵگرەکاندا مانەوەو ئەوەش هۆکاری سەرەکی مرداربوونەوەیانە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ڕێوشوێنی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەو شێوەیە بووە، تا گەیەندراونەتە گوندی بلان لە ئەتریش 50 گوێرەکە مرداربوونەتەوە و نزیکەی 200 ملیون دینار زیانمان پێگەیشتووە.
02-08-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,735
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!