لەساڵی 1974 لەگوندی #گۆلباخی# ناوچەی زەنگەنەی سەر بە شارەدێی #قادر کەرەم# لەپارێزگای #کەرکووک# لەدایکبووە، لەساڵی 1991ەوە بووەتە پێشمەرگە، دوائەرکی پێشمەرگایەتی تاشەهیدبوونی یاریدەدەری فەوجی کەرکووکی لیوای یەکی سکرتاریەت بوو.
-بەرەبەیانی زوو 30-01-2015 لەباشووری کەرکووک چەکدارانی #داعش# لەپردێکەوە دزەیانکردە ناو سەنگەرەکانی پێشمەرگەو هێڵی بەرگرییان بڕی، ئەوشەوە دڵشاد لەگەڵ هاوڕێکانی لەگەڕەکی #عەرەفە#ی کەرکووک بوو لە بارەگایەکی پێشمەرگە.
-دوای حەوت کاتژمێر شەڕی سەخت، دڵشاد پێشنیوەڕۆیەکی ساردی زستانی 2015 لەسەربانی خانوویەکەوە لەپێش هاوڕێکانییەوە لەنزیک گوندی #مەلا عەبدوڵڵا# لەباشووری کەرکووک ڕووبەڕووری چەکدارانی داعش وەستابووەوە، تاشەهیدبوون ئامادەنەبوو بکشێتەوە.
- ساڵی 2000 لەگەڵ سوهام محەمەد، تەمەن 29 ساڵ ژیانی هاوسەرێتی پێکهێنابوو، بەرهەمی 15 ساڵی هاوسەرگیرییان دوو کوڕو دوو کچ بوو، دیاکۆ16 ساڵ، چێنەر 11 ساڵ، سۆنیا 15 ساڵ، لاڤە-ش دووساڵ بەرلەشەهیدبوونی باوکی لەدایک ببوو.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,786
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!