دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەدەر لەوەی هەناردەی کاڵاکانیان دەکەن بۆ #سلێمانی#، زیاتر لە 150 کۆمپانیا ئێرانیی لقیان لە شارەکەدا هەیە، وەک ئەوەی سەرۆکی ژوری بارزگانی باسیدەکات.
سیروان محەمەد، سەرۆکی #ژووری بازرگانی و پیشەسازی# سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2017 بە دواڕۆژی وت کۆمپانیا ئێرانییەکان لەگەڵ شاری سلێمانیدا بازرگانیەکی زۆریان هەیە، بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی ئه و وڵاتەش لە ڕێگەی بریکارەکانیانەوە لە سلێمانی مادە و کاڵاکانیان هەناردە دەکەن و کاری بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی دەکەن.
وتیشی ئەو کۆمپانیایانەی کە لقی خۆیان هێناوەتە سلێمانی و لە ژووری بازرگانی تۆمارکراون، 167 کۆمپانیای ئێرانین کە خۆیان کارەکانیان لەبوارە جیاجیاکاندا ئەنجام دەدەن.
ئێران کە یەکێکە لە وڵاتانی دراوسێی هەرێمی کوردستان چەندین خاڵی سنوری بەمەبەستی بازرگانی لەگەڵ سلێمانی و شارەکانی تری هەرێم هەیە.
06-08-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,561
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!