نووسینی: ئیان لیسڵی
وەرگێڕانی: پاسار شێرکۆ
بابەت: هزری
زنجیرەی کتێبی 19 ی بڵاوکراوەکانی دەزگای دواڕۆژ بۆ ڕووناکبیری و ڕاگەیاندنە
ئەم بەرهەمە بریتییە لە وەرگێڕانی کتێبێکی ئینگلیزی کە لە نووسینی (ئیان لیسڵی)یە و بە ناونیشانی (فزووڵ) لەلایەن پاسار شێرکۆ-وە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. فزووڵ، کە زنجیرەی کتێبی 19 ی بڵاوکراوەکانی دەزگای دواڕۆژ بۆ ڕووناکبیری وراگەیاندنە، بابەتێکی هزری-یە و لە دووتوێی 365 لاپەڕەدا و بە تیراژی 500 دانە، چاپی یەکەمی بڵاوکراوەتەوە و ژمارەی سپاردنی 1602 ی ساڵی 2017 ی وەرگرتووە. ئەم بەرهەمەی دواڕۆژ، وێڕای پێشەکی و پاشەکی، سێ بەش بە 15 ناونیشانی جیاوە لەخۆدەگرێت. لە بەشێکی پێشەکیی کتێبەکەدا هاتووەئەو کۆمەڵگەیەی نەزم و ڕێکی لە هەموو شتێک بە گرنگتر بزانێت، فزووڵێتی سەرکوت دەکات. بەڵام ئەو کۆمەڵگەیەی بڕوای بە گەشەکردن و نوێگەری و داهێنان هەبێت، پەرە بە فزووڵی دەدات و دەزانێت کە ئەقڵە پرسیارکەرەکانی خەڵکەکەی بەنرخنرین داراییەکانی پێکدەهێنن. لە بەشێکی تری هەمان ئەو پێشەکیەدا دەڵێتفزووڵێتی بە حەزکردن بە کنەکردن دەستپێدەکات. لەسەرەتای تەمەنەوە، حەزی زاڵبوون بەسەر نەزانراوەکانمان تیادا دەردەکەوێت.......
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,388