سەرۆکی گشتی #یەکێتی هاوردە و ناردنکاران#ی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: تورکیا و ئێران ساڵانە بە بەهای 15 ملیار دۆلار کاڵا هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەوبڕەش تورکیا دوو هێندەی ئێران کاڵا هەناردەی هەرێم دەکات.
شێخ مستەفا شێخ عەبدولرەحمان سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند: لەکاتی ڕیفراندۆم تورکیا و ئێران سنوورەکانییان بە ڕووی هەرێمی کوردستان داناخەن و بە بەراورد بەساڵی 2015 و 2016 ئەمساڵ هاوردەکردنی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێژەی لە 20% زیادی کردووە.
هەروەها ووتیشی: هەرێمی کوردستان پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە زۆر بەهێزکردووە، بە تایبەت هەریەک لە تورکیا و ئێران کە زۆرترین کاڵا لە تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان دێت، پاشان لە ئێرانەوە بۆمان دێت، ئێمە تێبینی دەکەین بە هۆی هەموو بار و زروفێکەوە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک داخستن و ئاڵۆزی بەخۆیەوە نابێت، چونکە ئەو وڵاتانەی کە کاڵا هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکەن بە تایبەت تورکیا و ئێران بە پێویستی دەزانن کەوا سنوورەکان واڵا بێت، چونکە ئەوان کاڵای خۆیان هەناردە دەکەن و دەیانەوێت کاڵای خۆیان خەرج بکەن.
سەبارەت بە قەبارەی ئەو هەناردەیەی هەریەک لە تورکیا و ئێران بۆ کاڵاکانییان بۆ هەرێمی کوردستان هەیانە، شێخ مستەفا ئەوەی خستەڕوو: تورکیا بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانی کۆنتڕۆڵکردووە و لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان کاڵای تورکی هەیە، پاش کاڵاکانی تورکیا کاڵاکانی ئێران دێت، تورکیا ساڵانە لە سنووری 10 ملیار دۆلار هەناردەی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و ئێرانیش نزیکەی پێنج ملیار دۆلار کاڵا هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات.[1]
31-08-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,435
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!