لە سنوری پارێزگای #سلێمانی#دا زیاتر لە 50 گۆڕەپانی خەزانی سوتەمەنی بەشێوەیەکی نایاسایی بوونیان هەیە،بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانیش ڕاستی هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردیو وتی بە پێی زانیاری و بەدواداچوونەکەکانی ئێمە لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا 52 گۆڕەپانی نایاسایی لە دەرەوەی یاساو ڕێنوماییەکان دروستکراون بۆ بواری سوتەمەنی بەکاردێن، بەڵام تا ئێستا لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکانیان نەکراوە.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕەخنەی لە لیژنەی ووزە و سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی گرت بەوەی لەبەرامبەر ئەو دۆسیەیەدا هیچ هەڵوێستێکیان نەبوە و بەڵکو بە کۆمەڵی ئەرکی ترەوە خۆیان سەرقاڵکردوە کە لە ڕووی پیشەیی و زانستیەوە لەگەڵ کارەکانی ئەواندا یەکناگرێتەوە.
قسەکانی بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی لەکاتێکدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لایەنە پەیوەندیدارەکان هەریەکەیان بەهانەیەک بۆ ئەو پرسە دەهێننەوە و هەندێک جاریش گەیشتوەتە ئاستی ڕەخنە و تۆمەتیبار کردنی یەکتری.[1]
31-08-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,241
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!