دوای پشکنینی تەندروستی بۆ جۆرە بنێشتێکی کوردی بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی #سلێمانی# بڕیاری قەدەغەکردنی دا، لەم بارەیەوە نوێنەری تەندروستی زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات.
لە ڕاگەیاندراوێکدا ئازاد نەبی نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەئەنجامی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەرکەوت کارگەی بنێشتی دیانا، دوو جۆر بنێشتی هەیە، بۆیە بەمەبەستی پشکنینی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کرا و لە ئەنجامدا دەرکەوت بۆ خواردن شیاو نییە.
ئازاد نەبی وتیشی: ئەو دوو جۆرەی کە کارگەی دیانا دروستی کردووە یەکێکیان ڕەنگ ئاڵتونیە کە لێبڵەکەی بەپێی تایبەتمەندی عیراق دروست نەکراوە و جۆرەکەی دیکەشی #بنێشتی کوردی# ڕەنگ زەردە کە بەهەمان شێوە شیاوی بەکارهێنان نییە.
نوێنەرەکەی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەست بەسەر328 کیلۆ گرام بنێشتی کوردیدا گیراوە و لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو دەبرێت.[1]
11-09-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,041
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!