پرسەنامەی #ڕێکخراوی کوردیپێدیا# بۆ کۆچی دواییی #مام جەلال#
رێکخراوی کوردیپێدیا بەناوی سەرجەم ئەندامانییەوە، پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی کوردستانیان بەگشتی، بنەماڵەی مام جەلال و هەڤاڵانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەکات.
مام جەلال، سەرکردەیەکی کاریزماییی خاوەن ئەزموونی دیاری گەلەکەمان بوو. بەجۆرێک کار و خەباتی بۆ ماوەیەکی زۆر هێزکاری گرنگی دەبێت لەسەر مێژووی نەتەوەکەمان.
دڵگرانین بە کۆچی دواییی و هیوادارین خانەوادە و لایانگرانی بەڕێزیان ئەم کۆستە تێبپەرێنن و بەشێوەیەکی باشتر و شێلگیرانەتر لەسەر کار و ڕاسپاردەکانی مام جەلال بکەن.
لەگەڵ ڕێزی هاوکارانی کارای ڕێکخراوی کوردیپێدیا
هاورێ باخەوان، مانو بەرزنجی و سەریاس ئەحمەد
03-10-2017
وێنەیەک بۆ:
• پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
• ئەرشیڤی ڕێکخراوی کوردیپێدیا
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 18,700
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!