بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەرێز سەرۆک #مام جەلال#مان پێ گەیشت، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزی مام جەلال و سەرکرادیەتی و سەرجەم کادیر و ئەندامانی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# و هەموو هاولاتیانی کوردستان دەکەم.
خوا سەبووریی هەموو لایەکمان بدات. بەرێز مام جەلال کەسایەتیەکی کاریگەری مەیدانی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بووە و بێگومان کۆچی دواییی بۆشاییەکی زۆر دروست دەکات.
ئاواتەخوازم بە تەبایی و یەکڕیزی و خەباتی بێ وچانمان بە ئاراستەی بەدیهاتنی ئاواتە دێرینەکەی گەلەکەمان کە ئاواتی لەمێژینەی مام جەلالیش بوو، بتوانین گیانی بەرزەفڕی بەرێزیان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان شاد بکەین.
#مەسرور بارزانی#
03-10-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,898
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!