مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیاد عەللاوی و ئوسامە نوجەیفی، جێگرانی سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی چۆنییەتی چارەسەرکردنی بابەت و کێشە پەیوەندیدارەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆبووەوە و لەسەر چوار خاڵ ڕێککەوتن.
کۆبوونەوەکە ڕۆژی شەممە 7-10-2017 لە پەراوێزی پرسەی مام جەلال لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەدا کە یەکەم کۆبوونەوەی هەولێر و بەغدایە لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی، بارودۆخی هەنووکەیی عێراق و چۆنییەتی چارەسەرکردنی بابەت و کێشە پەیوەندیدارەکانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێکراون.
د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لەسەر ئەم چوار خاڵە ڕێککەوتوون:
1- دەستپێکردنی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان لەنێوان لایەنە سیاسییە سەرەکییەکان لە عێراق بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە.
2- کۆبوونەوەکان لەسەر ئەجێندای کراوە ئەنجامبدرێن.
3- هەڵگرتنی دەستبەجێی سزاکان لەسەر هەرێمی کوردستان.
4- دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان لە داهاتووێکی نزیکدا، بە پشتبەستن بە ئالییەتێکی تایبەت بۆ هەماهەنگی بەردەوام.[1]
07-10-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,204
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!