دونيا هەوا و هەوەسێکە، هەر ڕۆژەی لەسەر تەرەسێکە
لە کوردەواريدا زۆر جار ووتراوە(دونيا پێچی مێزەرە، هەر ڕۆژەی لەسەر کەسێکە) واتە دەورانی فەلەک بەردەوام دەبێت و هەر ڕۆژەی نۆرەی کەسێکە بێتە نێويەوە، يان ووتراوە(دونيا بۆ کەس نامێنێ) وەک مەحوی گەورە شاعيريش فەرمويەتی(دونيايەکی چ پووچە لە کايەی مناڵ دەچێت) ئينجا له و ئيديۆمەی سەرەوە مەبەست ئەوەيە هەوا و هەوەسی دونيا کاتيە ئەوەندە ناهێنێ کەشخەيی و لاف و گەزافی پێوە لێ بدەی بەڵام خەڵکی کلاوچی(تەرەس) به و هەوا و هەوەسە لاف لێدەدات بۆيە بە تەوسەوە لە کوردەواريدا وەک کينايە وتراوە(دونيا هەوا و هەوەسێکە، هەر ڕۆژەی لەسەر تەرەسێکە).
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 870
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!