لە نێوان شاپێ و شۆپێ کەوتۆتە قۆڵپی قوڵپێ
دەگێڕنەوە پياوێکی دوو ژنە کە لە کوردەواريدا پێشی دەوترێت(چوار چاو) ژنێکيانی ناوی(شاپێ) و ئەويتر ناوی(شۆپێ) بووە، ئيتر هەر ژنە و بە هۆيی ئێرەيی و بە(خيلی)يەوە لا لە مێردەکەيان ناکەنەوە، ئيتر ڕۆژێکيان شاپێ هەر وادەزانێ لەلای شۆپێ يە و شۆپێش لای وايە لەلای شاپێ يە، کەچی مێردەکەيان لەم کەين و بەينەدا کەوتۆتە چاڵێکەوە و فەوتاوە هەر بۆيە ئەگەر بە هۆی ململانێی نێوان دوو کەسەوە يان دوو لايەنەوە يان بەنمونەی ڕوونتر ململانێی نێوان دوو حزب بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات ميللەتەکەيان بە هۆيانەوە بپڵيشێتەوە بە ئيدۆمەوە دەوترێت(لە نێوان شاپێ و شۆپێ کەوتۆتە قۆڵپی قوڵپێ).
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 481
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!