کراست جاو بێت مێردت جوان بێت
قوماشی خام و جاو پارچە پەڕۆيەکی سپیيە و ڕەنگدەکرا هەرزانترين جلوبەرگ بوو، مێردی جوان مەبەست شێوە و ڕووخساری جوان نەبوو بەڵکو واتە گەنج و لاو و خورت بێت، ئينجا ئەم قسە و ئيديۆمە زياتر لە زاری ئەو ژنانەوە دەهاتە دەر کە مێردەکانيان هەبوو و خاوەن مێگەڵ و مەڕ و ماڵات و دەوڵەمەند بوون کەچی تەمەنيان ڕۆيشتبوو واتە بەساڵاچووبوون هيچ سوديان لەو دەوڵەمەنديیە وەرنەگرتووە مادامەکی پياوەکانيان پير و هەمڕازيان پشمين و کۆکە بووە نەيانتوانيووە ئەوديو ئەمديويان بکەن. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 638
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!