جەژنی ڕۆژووی #ئێزدی#یەکان لە خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و لە هەر شوێنێکی جیهان بن پیرۆز دەکەین، هیواداراین جەژنێکی ئارام بەسەربەرن. لەم جەژندا جارێکی دیکە ئێمە هەموو ئەو خوشک و برا ئێزدییانەمان بەبیردەهێنینەوە، کە وەکو هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەی کوردستان، لە ئەنجامی تاوان و کارە تیرۆریستییەکان بوونەتە قوربانی.
هیوادارین خوشک و برا ئێزدییەکانمان کە تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆریان لە کەمپەکانی ئاوارەکاندان، جەژن و هەڵکەوتەکانی دیکەیان لە داهاتوودا بە ئازاد و سەرفرازانە بەسەربەرن و بگەڕێنەوە دەڤەرە ئازادکراو و ئاوەدانکراوەکانیان، هەروەها هەموو کوردستانیان جەژن و بۆنەکانیان لە خۆشی و ئارامیدا پیرۆز بکەن.
#ئەنجوومەنی وەزیران#ی هەرێمی کوردستان
#14-12-2017#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,704
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!