دەڵێی بەرديلی بەربواردە
بەرخی ئەمساڵ لە بەهار بەدواوە دەبێتە(کاوڕ) و ساڵی دووەم پێی دەوترێت(بەرديل) ئينجا چ زگ وزا بکات چ زگ و زا و ئاوس بوونی ساڵێک ڕاگرتبێت پێی دەوترێت(بەر بوارد) واتە ساڵێک ئاوس بوونی بواردبێت، ساڵی سێەم دەوترێت دوو بەر بوارد و يان سێ بەر بوارد بەمەش تەمەنی دياری دەکرێت، لێرەدا لە ئيديۆمی کوردەواريدا بە ژنێکی گۆشتن و خريڵە و خەپان و تەڕ و ئاودامان دەوترێت دەڵێی بەرديلە ساڵێکی ئاوس بوون بواردووە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 758
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!