نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق- #یۆنامی#، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک پێشێلکارییەکانی #حەشدی شەعبی#ی لە #خورماتوو# خستەڕوو و ڕایگەیاند، کە هەزار و 440 خێزان لە خورماتوو ئاوارەبوون پاش هێرشی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ ئەو شارۆچکەیە.
دوێنێ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرایکرد، کە لە پاش هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر خورماتو لە ڕۆژەکانی 16 و 17ی ئۆکتۆبەردا، دەیان ماڵی هاوڵاتیانی کورد سووتێندران و ڕووخێندران.
لە ڕاپۆرتەکەی یۆنامی دا هاتووە: خەڵکێکی زۆری کوردی دوزخورماتوو ئاوارەبوون و لە پارێزگەکانی #کەرکووک# و #سلێمانی# و #هەولێر# جێگربوون، زۆربەی وێرانکارییەکان دوای چۆڵکردنی شارەکە بووە، بە تایبەتی ئەوانەی سەر بە پارتە کوردیەکان بوون هەڕەشە و مەترسی زیاتریان لەسەر بووە.
ئەوەش ئاشکراکراوە: بە پشتبەستن بە دامەزراوەی کۆچی نێودەوڵەتی ئاشکرا کراوە، کە 1440 خێزانی کورد ئاوارە بوون، کە لەوان تەنیا 444 خێزان گەڕاونەتەوە و ئەوانەشی نەگەڕاونەتەوە بە نەتەوەیەکگرتووەکانیان ڕاگایەندووە، هیچ گەرەننتییەک نییە کە ژیانیان پارێزراو دەبێت و دەترسن بکرێنە ئامانج و تا کێشەکان چارەسەر نەکرێن ناگەڕێنەوە.
یۆنامی لە سەر زاری یەکێک لەو ئاوارانە ڕایگەیاندووە، کە هەڕەشە لە سەر گەڕەکە کوردنشینەکان هەیە و جموجوڵی سەربازییان تێدا دەکرێت.
هەروەها ڕایگەیەندراوە: لە گەڕەکی جومهوری 29 ماڵ و لە گەڕەکی جەمیلە 11 ماڵ وێران کراون، کە هەر دوو گەڕەکەکە کوردنشین بوون.[1]
#24-12-2017#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,230
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!