بەپێی هەواڵی #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#، دوێنێ 10ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی، لەدرێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک لەپەڕاوپەڕی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان، 10کەس لەهاوڵاتیانی شاری #ورمێ# لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
بەگوێرەی کوتەکانی جێگری سیاسی ئەمنییەتی پارێزگاری حکوومی شاری ورمێ،10 کەس بەتاوانی هاندانی خەڵک بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژبە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەرکران.
لەڕۆژی پێنج شەممە 7ی بەفرانبارەوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ شارەکانی پەڕاوپەڕی ئێران دەستیان دایە ڕێپێوان وگردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی مەدەنیانە،بەڵام لەگەڵ توندوتیژی وسەرکوتی هێزە ئەمنی وچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ڕووبەڕوو بوونەتەوە.بەپێی بنەچەی 27ی یاساکانی کۆماری ئیسلامی گردبوونەوە وڕێپێوان ئازادە بەڵام لەسەردەمی دەسەڵاتداری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز پابەند ئەو یاسایانە نەبوون کەبۆخۆیان گەڵاڵەیان کردوون وهەموو دەم گردبوونەوە مەدەنییەکان لەگەڵ سەرکوت وزیندانی کردن ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
#01-01-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,848
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!