وێنەیەکی ناوازەو دەگمەنی ساڵی (1934)
تەنیا یەک کەس لەم وێنەدا لە ژیان ماوە :
مامۆستا (عە بدولمەجید نورەدین جەلی زادە) و قوتابیانی پۆلی چوارەم:
لەم وێنەدا کۆمەڵێک سەرکردەو نوسەر و کەسایەتی درەوشاوەی ئەو شارەن وە تەنیا کەسێک لە ژیاندا ماوە ئەویش مامۆستای مەزن و نوسەر (#ئەحمەد دڵزار#) ە کە دوێنێ (9 / 1 / 2018) یادی (98) ساڵەی لە دایک بوونی بوو هیوای تەمەن درێژی و تەندروستیەکی باش و تەمەن درێژی بۆ مامۆستای مەزن.
ئەوانەی تریش لە وێنەکە لە ژیان نەماون ڕوحیان شادو گۆڕیان پڕ نوور بێت کە کۆمەڵێک سەرکردەو کەسایەتی مەزنی دوێنێ ی کۆیەن.
وەستاوەکە (مامۆستا مەجید نورەدین جەلی زادە) :
وێنەکە قوتابخانەی کۆیەی یەکەمە لە بەهاری (1934) گیراوە قوتابیانی پۆلی چوارەمن :
قوتابیەکان (#عەلی عەبدوڵلا# یەکێک لە دامەزرێنەرانی #پارتی ديموکراتی کوردستان#- #عومەر دەبابە# - ڕەسول فەقێ حاجی سکتانی - ئەحمەد دلزار - بەکر مام یەحیا - حەمەدەمین حەوێزی - حاجی عەبدولباقی - ئيبراهیم یەڵدا - ئەحمەد جەمیل تەق تەقی - بیلال بەهائەدین - مستەفا سالح - عەبدەی تەها خەیات).