لە سەرەتای بەهارەوە تاوەکو ئێستا تەنیا لە شەقام و ڕێگاکانی #مەهاباد# 35 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
فەرماندەی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگەی #ورمێ# دەڵێت: لە سەرەتای ساڵی هەتاویی 1396ەوە(2017) تاوەکو ئێستا بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە جادەکانی پارێزگای ورمێ 350 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 8 هەزار کەسیش بریندار بوونە.
بەگوتەی فەرماندەی پۆلیسی ورمێ، تەنیا لە ڕووداوەکانی هاتووچۆی جادەکانی مهاباددا 35 کەس گیانیان لەدەستداوە و 700 کەسیش بریندار بوونە.
جادە و ڕێگاوبان و هەروەها ئۆتۆمبێلی ناستاندارد، ساڵانە لە ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، گیانی هەزاران کەس دەخەنە مەترسییەوە و مردن بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ سێیەم هۆکاری مردنی ئێرانییەکانە پاش جۆرەکانی جەڵتە و شێرپەنجە.[1]
#11-01-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,708
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!