دوای ئەوەی وەزارەتی دادی عێراق، بڕیاری داخستنی گرتوخانەی فیدراڵیی #چەمچەماڵ#ی دا، داوا لە لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا کە هاوکاربن لە گواستنەوەی تیرۆریستە بەندکراوەکانی گرتوخانەی فیدراڵیی چەمچەماڵ، بۆ بەندیخانەی فیدراڵیی #سوسێ#.
شەوی ڕابردوو، کاژێر 2:30 ی خولەکی دوای نیوەشەو، هێزە پەیوەندارەکان و دەزگای دژە تیرۆر کە ئەرکی پاراستنی گواستنەوەی تیرۆریسته بەندکراوەکانیان بۆ بەندیخانەی سوسێ جێ بەجێ دەکرد، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بە چەکی قورس پەلاماردران، کە هێزە پەیوەندارەکان وەڵامیاندانەوە و لە ئاکامی ئه و پێکدادانە، کەسێک کوژرا، سێ کەس بریندار بوون و پێنج کەسیش لە بەشدارانی پەلامارەکە دەستگیرکران کە ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
راگەیاندنی دەزگای دژە تیرۆر
#15-01-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,527
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!