بەهارە لە هەمزە کۆری
هەمزە کۆر گوندێکە لە سنوری شارۆچکەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر، دەگێڕنەوە ڕێبوارێک ڕێ دەکات و دەگاتە سنوری ئەم گوندە تڕێکی گەورە دەکەنێت و ئاوڕ دەداتەوە کەس ديار نيە و دەڵێت: بەهارە لە هەمزە کۆری، پاش ماوەيەکيتر ڕێ کردن دووبارەی دەکاتەوە و ئاوڕێکيتر دەداتەوە و بەهەمان شێوە دەڵێت بەهارە لە هەمزەکۆری، بەڵام بۆ جاری سێيەم لەگەڵ تڕکردن و ئاوڕدانەوە پياوێک لەدوای خۆی دەبينێ لێی دەپرسێت کاکە لە مێژە بەدواوەمی ئەويش دەڵێت: ئەوە سێيەمين بەهارە لەدواوەتم، ئينجا ئه و ئه و ئيديۆمە بووە بەدرکە و کينايە بۆ گوزارشت لە هەپرە گونی و کاڵفامی و دەبەنگی کەسێک بەکاردهێنرێت و ئەگەر کەسێک ئه و جۆرە هەڵس و کەوت و کەودەنيەی هەبێت بەتەوس و گاڵتەوە دەوترێت(بەهارە لە هەمزە کۆری).
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,114
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!