ماڵێک کەبووم لێی بێ بەری، چ عەرەب بيخوا چ يەنگی چەری
ئەم ئيديۆمە بۆ ئەوە بەکاردێت کە سەروەت و سامانی وڵات ئەگەر ميللەت سودمەند نەبێت لێی و لە دەستێکی نا ئەمين بێت و بدزرێت و بخورێت و تاڵان و بڕۆ و تەخشان وپەخشان بکرێت، چ لەمەسەلەکە ناگۆڕێت ئەگەر عەرەب بيبات يان هۆزی يەنگی چەری تۆرانی تورک، هەڵبەت ئەم کينايە و دەربڕە بۆ داهات و سامانی ئەمڕۆی باشوری کوردستان زۆر لە جێگەی خۆيدايە بوترێت چونکە داهاتێکی زۆر بەدەستی کارگێڕی خۆيی و خۆجێی هەرێم و چەتەوڵ و باند و مافيای سێکتەری ئابوری و ناوچەيی و هەرێمايەتی ديار نيە و نازانرێت ئه و هەموو سامانەی وڵات چی لێ دێت و چۆن دەڕوا، ميللەتيش لە گێژاوی قەيرانی ئابوری و دەرامەتدايە، ئينجا کوردێک هيچ ناحەقی نيە ئەم ئيديۆمە بەکاربهێنێت و بڵێت(ماڵێک کە بووم لێی بێ بەری، چ عەرەب بيخوا چ يەنگی چەری).
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,054
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!