ئەمڕۆ، ئەنژێلا ڕەشۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی کانتۆنی #عەفرین# و جوان محەمەد، ئەندامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین، ئاماری شەهید و بریندارانی مەدەنییان لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورک لە عەفرین بڵاوکردەوە.
ئەنژێلا ڕەشۆ و جوان محەمەد، ڕایانگەیاند: لە سەرەتای هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک و چەتەکانییەوە بۆ سەر عەفرین، 86 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، کە 6 لەو شەهیدانە، ئەندامی یەک خێزانن هەروەها 198 هاوڵاتیش برینداربوون، زۆرینەی شەهید و بریندارەکان ژن و منداڵن.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو: هەموو ئەو شەهید و بریندارانەی کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی عەفرین، بە وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکراون.
ئەو ئەندامەی بەڕێوبەریی نەخۆشخانەی ئاڤرین هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی کانتۆنی عەفرین، داواشیان لە ڕێکخراو تەندروستییەکان کرد، کە هاوکاریی تەندروستی و پێداویستی پزشکی بۆ نەخۆشخانەکانی عەفرین دابینبکەن.[1]
#27-01-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,184
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!