$باکووری کوردستان$
- ئەمڕۆ پارێزگاری تورکی مێردینی باکوری کوردستان لە گوندی کەرتوێنی سەربە #نسێبین# قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین لە شارۆچکەی #ڕانیە# یادی 27 ساڵەی ڕاپەڕینی خەڵکی شارۆچکەکە کرایەوە و بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری و سیاسی هەرێمیشەوە هاووڵاتیانی شارۆچکەکە بایکۆتی یادەکەیان کرد.[1]
- شارەدێی قەرەهەنجیر لە سنوری پارێزگای #کەرکووک# بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە بەهاری 1991 ئەمڕۆ دەکاتە پشووی فەڕمی.[1]
- دەزگای میدیایی #کوردسات#، بڕیاری دا بە ڕاگرتنی پەخشی دراما تورکییەکان.[2]
- ڕێگای نێوان #دهۆک# و #موسڵ# بە فەڕمی بۆ هاتوچۆی بارزگانی کرایەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ 45-ەمین ڕۆژی هێرشی سوپای تورکە بۆ سەر #عەفرین#، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دڕندەیی ئەو هێڕشانە زیاتر دەبن و هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتر دەبنە قوربانی. شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندەکانی سینکا و مەیدانکی سەربە #ڕاجۆ# و ناوەندی شەرایان بە چڕی بردوومان کرد، هاوکات بە بۆردوومانەکان، ڕاجۆ-ش تۆپباران کرا.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:30%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❓ =KTML_Quote_Content==KTML_Red=تەنها ئەمڕۆ بەپێی سەرچاوەکان زۆرتر لە 17 مرۆڤی سڤیلی کورد لە عەفرین بەهۆی بۆردومانەکانی تورکەوە گیانیان لەدەستداوە!=KTML_End==KTML_Quote_End= لە ئەنجامی تۆپبارانەکانیشدا ژنێک بە ناوی #ڕەمزییە عەبدوڕەحمان# شەهیدبوو، هاوڵاتییەکی دیکەش بەناوی #نەبی سەفەر شێخۆ#، کە تەمەنی 60 ساڵە بە سەختی برینداربووە..[3]
- بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورک بۆ سەر #جندرێس# 13 هاوڵاتی شەهیدبوون کە سێیانیان منداڵن، ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورک ناوچەی جندرێس-یان بۆردومان کردووە و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی شەهید و برینداربوون، بەڵام تا ئێستا ژمارەی شەهید و بریندارەکانی ئەو بۆردومانە بە ڕوونی نازانرێت.[2]
- لە ئەنجامی بۆردوومانی گوندی بەربەنی سەر بە ڕاجۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە، سێ هاوڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون و 18 هاوڵاتیش برینداربوون.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە گومانی کاری تیرۆریستی داخرا. هەروەها داواش لە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان دەکات تاوەکو خۆیان لە شوێنە پڕخەڵکەکان بەدوور بگرن.[2]
ئاماری قوربانییەکانی ئەمڕۆی عەفرین 05-03-2018
|
|
|
|