لە مێژووی سەد ساڵەی ڕابردودا بۆ گەلی کورد پڕ بووە لە کۆمەلکوژی و ژینۆسایدی بێ حەساب کە هەمویان لەلایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە لەهەمبەر گەلی ئێمە ئەنجامدراوە.
لەهەمانکاتدا ئەم سەدسالە بۆ ئیمە کە گەل هەوڵی ئەوەی داوە هەبونی خۆی بچەسپێنێت پیرۆزە و تا ئازادی خۆی مسۆگەر بکات،هەر بۆیە بووەتە مێژوێک پڕ لە قەهرەمانی وبەرخۆدانی.
لە سەر کۆمەڵکوژی #هەڵەبجە# کە بووەتە پەلێکی ڕەش لە نێو مێژوودا وهیچکات ئەم کۆمەلکوژییە لە بیرناکرێت.
ئەو کۆمەڵکوژییەی تەنها لە بەرانبەربەرانبەر گەلی کورد نەکرا بەلکو لە بەرانبەر هەمو مرؤڤایەتی و بەها مرۆییەکاندا کرا.
ئەو تاوانە مرۆییە هەتاهەتایە لە ناو مێژووی مرۆڤایەتیدا بمێنیت.
کۆمەلکوژی هەڵەبجە بە قڕکردنی #عەفرین# قووڵتر بووەتەوە
دیکتاتۆری سەردەم بە بەکار هێنانی هەمو جۆرە چەکی کیمیایی زیاتر لە 5 هەزار هاووڵاتی کوردی مەدەنی بە شیوازیکی نامرۆڤانە کوشت.
لە دوای دەرباز بونی 30 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە مرۆییەدا هێشتا برینەکانی هەڵەبجە هەمو جەستە و ویژدانی مرۆڤایەتی دەهەژینێت وبە قڕکردنی عەفرین ئەمکۆمەلکوژییە قوورستر بووەتەوە.
$کۆمەڵکوژی هەڵەبجە نە یەکەمی کۆمەلکوژییە ونە دوایین کۆمەلکوژی دەبێت بۆ گەلی کورد$
کۆمەلکوژی هەڵەبجە یەکەمین کۆمەلکوژی نییە و دوایین کۆمەلکوژیش نابێت کە لەلەیەن وەڵاتە داگیرکەرەکانەوە لە هەمبەر گەلی کورد ئەنجام دەدرێت.
ئەو پلانە لە چوارچێوەی پرۆژەی سەدەی 20دا دەستی پێکردووە،و ئیستاکە لە ئاستێکی هەرە سەختدا بەردەوام دەکات.
ئەو سیاسەتە بە ئامانجی قڕکردنی گەلی کوردئەنجام دەدرێت و بەردەوام خۆی نوی دەکاتەوە.
کۆچگرێ، ئاگری، زیلان، داراحێنێ، گورگۆم، قامیشلو، گازی، ڕۆبۆسکی، شەنگال،سوور، جەزیر، نسەیبین، سڵۆپی، شێرناخ و زۆرێکی دیکە لە شارەکانی کوردستان بە ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد خاپور کراوون.
لە ئەمڕۆشدا لە عەفرین لە سەر هەمان ڕێچکە هێرشی هەمە لایەنە دەکەن بۆ کۆمەلکوژکردن و قڕکردنی گەلەکەمان.
بۆ هەمووان ئاشکرا بووە کە وەڵاتە داگیرکەرەکان سیاسەتی قڕکردنی گەلی کوردیان گردووەتە پێش و بە پاڵپشتی هێزە ئەمپڕیالیستییەکان خەریکی لەناو بردنی نەتەوەی کوردن.
هێزە ئیمپریالیستیە نێودەوڵەتییەکان دوێنێ لە هەڵەبجە و ئەمڕۆ لە عەفرین بونەتە شەریکی قڕکردن وکۆمەلکوژکردنی گەلی کورد.
هەمو مرۆڤایەتی شایەتی ئەوە دەدەن کە گەلی کورد لە مێژووی خۆیدا توشی دەیان کۆمەلکوژی و ژینۆساید بووەتەوە، بەڵام هیچکات بۆ وەدیهێنانی مافە ڕەواکانی پاشەکشێی نەکردووە.
بەرخۆدانی عەفرین سەلمێنەری ئەوەیە کە گەلی کورد بۆ پاراستنی ناسنامە و شۆناسی خۆی تا دوا هەناسە بەرخۆدان دەکات.
$بانگەوازی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان وڕێکراوە نێودەوڵەتییەکان: خاوەنداریەتی لە عەفرین بکەن$
لە سەر ئەو بیرو باوەرییەدا ئێمە جاریکی دیکە 30هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە شەرمەزاردەکەین.
بۆ ئەوەی کە لە عەفرین کۆمەڵکوژیێکی دیکە وەک هەڵەبجە ڕوونەدات، لە سەرەتادا بانگەوازی ئاراستەی گەلەکەمان، هەمو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکیەتی ئەورووپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین خاوەنداریەتی لە عەفرین بکەن و هەمو هەوڵی خۆتان بخەتە گەڕ بۆ ئەوەی پێش لە کۆمەڵکوژی گەلی عەفرین بگرن.
دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیزن نەدات هەڵەبجەێکی دیکە لە عەفرین ڕووبدات.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی- #کەجەدە#
#16-03-2018#